سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: له رووی كرۆكه‌وه پاراستنی ئاو، هیچ جیاوازییەکی نییه له‌گه‌ڵ پاراستنی هاووڵاتییان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوره‌سمی كۆمه‌ڵه دامه‌زراوه‌ی ٣٦٣ و یه‌كه‌مین شورای ئاوی لانسمان كه له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی میلله‌ت بێشته‌په له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە پەرلەمان یاسای ئاو ئامادە دەکەن گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته سه‌ر رێژه‌ی ئاوی بهكارهێندراو بۆ هه‌ر كه‌سێك، ده‌بیندرێت وڵاتێكین کە به ده‌ست سترێسی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنین. ناچارین سه‌رچاوه سنوورداره‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێمان عێراق و سووریا دابه‌ش بكه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رووی كرۆكه‌وه پاراستنی ئاو، هیچ جیاوازییەکی نییه له‌گه‌ڵ پاراستنی هاووڵاتییان گوتی: ''رۆژانە بڕی ٣١٥ هەزار مەترسێجا ئاو زیاد دەکەین و بەشێوەیەک دەیخەینە خزمەتی خەڵکەکەمانەوە کە سەرلەنوێ لە پرۆژەی ئاودانی بەروبوومی کشتوکاڵیدا بەکاربهێنرێتەوە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌دوای وشكه‌ساڵی گه‌وره له ٢٠٠٧ له هه‌ر ٨١ پارێزگاكه‌ی توركیا پلانی كاریان بۆ ئاوی خواردنه‌وه ئاماده كرد و گوتی: ''لەو سەردەمەی تێمانپەڕاندووە سەرەڕای سەرهەڵدانی پەتا و وشکەساڵی، ژمارەی پێوانەییمان لە مێژوویی کۆمار‌دا لە بواری بەروبوومی کشتوکاڵیدا تۆمارکردووە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به داهاتی به‌روبوومی كشتوكاڵی له توركیا گوتی: "به‌روبوومی كشتوكاڵی به به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٠ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٣٣٤ ملیار لیره. به‌رده‌وامین له پێشه‌نگایه‌تی ئه‌ورووپا له به‌روبوومی كشتوكاڵیدا. ئەمساڵ تێکڕا بە بەهای ٢٤ ملیار لیرە پشتیوانی پێشکەش بە بەرهەمهێنەرانمان دەکەین لەبواری کشتوکاڵدا''.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق