مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان کورددا رووبدات

ليست هناك تعليقات


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانى باکوری کوردستان رووبدات، وتیشی، ئەوەى کە تا ئێستا شەڕ ڕووی نەداوە، جێگاى خۆشحاڵییە.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دەنگی ئەمریکاى راگەیاندووە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە بوارى سیاسی و بازرگانى پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان بکات، وتیشی، هیواخوازن هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوان پەیوەندییەکى زۆر باشیان لەگەڵ باشوری کوردستان هەیە، دەشڵێت، هیوادارن هەرێمی کوردستان پەیوەندی پتەوی لەگەڵ هەموو پارچەکانی کوردستاندا هەبێت، بە تایبەتی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان.

هاوکات لەبارەى رۆڵی ئیدارەى نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد لە سوریا، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات باس لەوەدەکات، بە گەشبینییەوە پـێشوازی لە بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن دەکەن، دەشڵێت، چاوەڕوانن رۆڵێکی گەورە ببینێت بۆ راستکردنەوەی هەوڵەکانی ئیدارەى پـێشوو.

باسی لەوەشکردووە، دەبێت مافەکانی گەلی کورد و هەروەها مافی پـێکهاتەکانی دیکەش بە رێگەی دەستوری بپارێزرێن و لەسەر ئەو بنەمایەش تەواوی پـرسەکانی سوریا چارەسەربکرێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif