چوارده كۆچبه‌ر، كه چواریان منداڵ بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا و 139ی دیكه رزگار كران، دوای ئه‌وه‌ی یه‌خته‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی تونس ژێر ئاو كه‌وت.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی تونس، حیسامه‌دین ئه‌لجبابلی رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان هێشتا به دوای قوربانییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین كۆچبه‌ر له مه‌رگ رزگار بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 9 یان ئافره‌ت و یه‌كێكیان پیاوه و چواریشیان منداڵن.
ئه‌و كۆچبه‌رانه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌فریقا بوون و له باشووری بیابانی گه‌وره‌وه له رێی ده‌ریاوه به نایاسایی ده‌یانویست بگه‌نه كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا.
ساڵی رابردوو، ده‌ریای ناوه‌ڕاست دیارترین ئه‌و رێڕه‌وه ئاویانه بوو، كه زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆچبه‌ران هه‌بوو، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به ئاواتی گه‌یشتن به ئه‌وروپا ئه‌و رێگه‌یه‌یان گرتبووه به‌ر.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا (21ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، 3800 كۆچبه‌ر له‌رێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا. له‌و ژماره‌یه هه‌زار كۆچبه‌ر له رێگه‌ی لیبیا و 2500 كه‌سیش له رێگه‌ی تونسه‌وه بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمیساری باڵای تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه.
ئه‌وانه‌ی روو له ئیتاڵیا ده‌كات زۆرینه‌یان خه‌ڵكی تونسن و تا ئێستا 12 هه‌زار هاووڵاتی تونس وه‌ك په‌نابه‌ر به نایاسایی روویان له ئیتاڵیا كردووه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق