وەزیری تەندروستی هۆشداری لە بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات

ليست هناك تعليقات

وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیاد بووە و ئەمڕۆ گەیشتە 10.3% و هۆشداریی له‌ په‌یڕه‌ونه‌كردنی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌دا.

وەزیری تەندروستی ئاماژە دەکات ئەو ڕێژەی تۆمارکراوە دوو هێندەیە، “دوو هێندی ڕێژەی سنورداری تووشبوونە، کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت”.

سامان بەرزنجی گوتیشی: ئەم ڕێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەوەی لەم ڕۆژانەدا پشووە و زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نییە، بەڵکوو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکان هەیە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كه‌ نیگەرانن لەوەی پابەندبوون به‌ بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت “بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن، هۆی خێراتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق