چۆن بزانی جگەرت لە مەترسیدایە؟

ليست هناك تعليقات


جگەر ئەندامێكی گرنگی جەستەیە و ئەركی پاككردنەوەی خوێنە لە ماددە ژەهراوییەكان كەلە سیرەمدا كۆ دەبێتەوە، دژایەتی ئەو ڤایرۆس و پێكهاتە زیان بەخشانە دەكات كە دەچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە.
كاتێك جگەر بەباشی كارناكات و دەكەوێتە مەترسییەوە، جەستەت بە چەند نیشانەیەك ئاگادارتدەكاتەوە.

1. شڵەژان
كاتێك جگەر بە باشی كارناكات و خوێن پاكناكاتەوە، رێژەیەكی زۆر لە ژەهر دەگات بە مێشك، كاتێك ئەمەش رودەدات هەست بە چەند نیشانەیەكی شڵەژان دەكەیت، وەكو لەدەستدانی بیرەوەری و قورسی لە بڕیاردات، هەروەها پێست تێكدەچێت.

2. نزمی شەكری خوێن
جگەر یارمەتی هاوسەنگڕاگرتنی شەكری خوێن دەدات، بەڵام كاتێك فشار لەسەر جگەرە شەكری خوێن كەمدەبێتەوە و هەست بە شەكەتی و ماندوێتی دەكەیت.

3. ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان
جگەر هۆڕمۆنی سێكس هاوسەنگ دەكاتەوە، هەروەها هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆن رێكدەخات، باش كارنەكردنی گرفتی جددی لە هۆڕمۆنەكانی جەستەدا دروستدەكات.

4. "میزاجی" بون
باری دەرونی و یادەوەری پەیوەندییان بە مێشكەوە هەیە، كاتێك رێژەیەكی زۆ لە ژەهر دەگات بە مێشك بەهۆی نەپاڵاوتنی ژەهر لە جگەرەوە، توشی میزاجی بون دەبیت و زو زو باری دەرونیت دەگۆڕێت.

5. سیستمی بەرگریت دادەبەزێت
ئەو كەسانەی زو زو نەخۆشییەكانی هەڵامەت و پەتا دەگرن، پێێانوایە بەهۆی كەمی ڤیتامین C، بەڵام لە راستیدا زۆرینەی كات پەیوەندی بە نەخۆشی جگەرەوە هەیە.

6. هەناسەبڕان لە كاتی خەو
ئەو كەسانەی توشی ئەم حاڵەتە دەبن لە كاتی خەودا بۆ ماوەی 10 چركە هەناسەیان دەوەستێت، چەند جارێك ئەمەیان بەسەردێت، ئەمەش هەندێكجار لە ئەنجامی ئەوەیە جگەر باش كارناكات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif