ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تیرۆرستێکی دەستگیرکرد

ليست هناك تعليقات

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی داعشی ڕاگەیاند.

ھەر لەراگەیەرنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە ، لەسەربنەمای ھەبوونی زانیاری پێشوەختە ھێزەکانمان ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەسێکیان بەناوی (م ، ێ ، م ، م) دەستگیرکرد کەلەڕیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام بووە . دواتر لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بە پێی ماددەی (٢) ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

ھاوکات ، تۆمەتباری دەستگیرکراو لەنەتەوەی عەرەبەو سەر بەعەشیرەتی الدلیمیە و خێزاندارە ، لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق