ڕاپەڕین و پەندوو وانە

ليست هناك تعليقات


کاوان حەمەسەعید

لەیادی ڕاپەڕیندا سڵاومان بۆ گیانی پاکی سەرجەم ئەو شەهیدانەی کە گیانی پاکی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو بەدیهاتنی ئازادی و سەرفرازی بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان شکۆدار و بەرزو بڵند بێت یادیان.

ڕاپەڕین دەرەنجامی دۆخێکی نەخواز راوی پڕ لەستەمی سەپێندراو بوو کە تیایدا تاکی کوردو خاکی کوردستان قوربانی یەکەمی ئەو ستەمە بوون،ڕاپەڕین ئاواتێک بوو کە تاکی کورد زەمەنێکی زۆر بوو چاوەڕێی لەدایک بوونی دەکرد ،زەوت کردنی ئازادی و بێبەش کردنی کورد لە هەمو مافە سروشتی و سەرەتاییەکانی ژیان لە یەکسانی و داد پەروەری و خۆش گوزەرانی و راوەدوونان و خاک سووتان، ئەمانەو کۆمەڵکوژی و کیمیاباران و ئەنفال و زیندەبەچاڵ کردنی هەزاران لە ڕۆڵەکانی.

جامی قەهرو توڕەی گەیاندە ئاستی پڕ بوون بۆیە لە ٥ ئازاردا گەل بڕیاری خۆیدا کاتی ئەوە هەتووە کە ستەم هەڵگیرێت و دادپەروەری بەر قەرار بێت چوونیەکی و یەکسانی دەستە بەر بکرێت خەڵکی لە بڕیار و بەڕێوە بردن و دیاریکردنی چارەنوسی خۆی بەشدار بێت و خێرو بێری وڵات و سامانەکەی بە هەدەروو تاڵان نەبرێت لەوەزیاتر .

نامەوێت بە درێژی لە ڕاپەڕین بدوێم هەموومان ئاشناین بە ئەو داستانە گەورەی کە میللەتەکەمان ئەنجامیداوە، بەڵام دەمەوێت هەڵوێستەیەک بکەم لەسەر بەرەنجامی ڕاپەڕین ، ئایا ئایامانجەکانی خۆی بەدیهێنا؟

ئایا بەرهەمەکانی ڕاپەڕین لە ئاست ویست و خواستی جەماوەرە ڕاپەڕیوەکەیدا بوو؟

ئایا ڕاپەڕین تا چەند توانی ڕقوو کینەو دووبەرەکی لەناو ماڵی کوردا کۆتایی پێ بهێنێت؟، ئایا ڕاپەڕین توانی دادپەروەری و یەکسانی لە ناو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستاندا بەرهەم بهێنێت؟،ئایا ڕاپەڕین توانی خۆش گوزەرانی و حوکمێکی ڕەشید بەرهەم بهێنێت؟، ئایا ڕاپەڕین توانی ئاسەوارەکانی وێران کردن و تێکدانی گوند و شارەکانی کوردستان بسڕێتەوە؟، ئایا ڕاپەڕین توانی ئازارەکانی برینی ئەنفال و هەڵەبجە ساڕێژ بکات؟.

ئەمانەو چەندین پرسیاری کە کە من وڵامەکەی بەجێدەهێڵم بۆ بەڕێزتان.

هەرچۆنێک بێت بەرەنجامی هەستانەوەو ڕاپەڕین من بەدەست کەوتێکی نەتەوەی و مێژوویی گەلی کوردی دەزانم وە ئاماژەیەکی زیندوێتی گەلی کورد نیشان دەدات. وانەیە پەندە بۆئەوانە دژو دوژمنی مافی خەڵکن بۆئەوانەی کە ئازادییەکان پێشێل دەکەن ئەوانەی لەتوڕەی و نەعرەتەی ئەم گەلە تێنەگەیشتوون .

سڵاو لەهێزی لەبن نەهاتوی گەل لەشەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و دادپەروەری

سەرفرازی بۆ خەڵک ونیشتمان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif