ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: به‌شداریكردنی سعودیه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كێشه‌ نابێت

ليست هناك تعليقات

مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی پێشووی ئێران رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی سعودیه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كێشه‌ی نییه‌، ئاماژه‌ی به‌‌وه‌ش كرد، رێككه‌وتنی ڤیه‌ننا له‌ ساڵی (2015) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی"ئار تی" گوتی: "پێویسته‌ كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌، له‌ رێگه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دیكه‌، كێشه‌‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات".

گوتیشی: "هیچ كێشه‌كه‌ك روونادات"، ئه‌گه‌ر وڵاتانی كه‌نداو به‌شداری له‌ گفتوگۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێران یه‌كناگرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی پێشووی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆییه‌كانی نێوان تاران و ریاز پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بێت، "كێشه‌كانی هه‌ردوو وڵات ره‌گێكی راسته‌قینه‌ی نییه‌، ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌ و فرۆشتنی چه‌ك به‌ ناوچه‌كه‌ ناكۆكی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ زیاتر كرد".

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ریكای به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد، كه‌ رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێت له‌ ناكۆكی و داگیركردن و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌، ئاشكراشی كرد، په‌یامێكی بۆ "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناردووه‌، تا چاكسازی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن بكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق