کۆکاکۆلا لەپێناو ژینگەدا لە پلاستیک دووردەکەوێتەوە

ليست هناك تعليقات


کۆمپانیای کۆکاکۆلای دانیمارکی لە بەرهەمێکی نوێیدا لە پلاستیک دووردەکەوێتەوە و ماددەیەکی هاوشێوەی مقەبا بەکاردەهێنێت، ئەو کارەشی لەپێناو پاراستنی ژینگەدایە.

کۆمپانیاکە بەرگێکی هاوشێوەی مقەبایەکی پتەو بۆ بەرهەمە نوێکەیه دروستکردووە ئامانج لێی ئەوەیە بەمەبەستی ریسایکلین دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، ئەو پێکهاتەیە پلاستیکی تێدا نییە و لەگەڵ ئەوەشدا لەتوانایدایە گازی ناو خواردنەوەکە لەناو خۆیدا بهێڵێتەوە.

ئامانجێکی دیکەی کۆمپانیاکە ئەوەیە رێگریبکات لە تێکەڵبوونی بەرگە كاغەزیەکە لەگەڵ کۆلاکەدا بۆ ئەوەی نە تامی خواردنەوەکە تێکبچێت و نە مەترسی بۆ تەندروستیش هەبێت.

کۆمپانیای کۆکاکۆلا خوازیارە تا ساڵی 2030 بەرهەمەکانی بەجۆرێک بێت کە هیچ پاشەڕۆیەک دروستنەکات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif