ئیسرائیل هێرشیکردووەتەسەر 12 کەشتی ئێران

ليست هناك تعليقات

ۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019ەوە تا ئێستا، ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر 12 کەشتی ئێران کە بەشێکیان کەشتی نەوتهەڵگربوون.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست رۆژنامەکە کەوتوون، ئەو کەشتیانەی ئێران نەوت و چەکیان گواستووەتەوە بۆ سوریا، بەشێکیان لە دەریای سوور کراونەتە ئامانج.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییەکانی ئێران نەبووەتەهۆی نقومبوونیان، بەڵام زیانی پێگەیاندوون و دوو کەشتیشی ناچارکردووە بگەڕێنەوە بەندەرەکانی ئێران.

رۆژنامەکە دەڵێت، ئیسرائیل مەبەستی لەو هێرشانە پەکخستنی بازرگانی نەوتی ئێرانە کە هاوکاری بە هێزە چەکدارەکانی سوریا دەگەیەنێت.

تا ئێستا ئیسرائیل بە فەرمی دانی بەو هێرشانەدا نەناوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif