‎ سەرۆک کۆماری عێراق: هەڵەبجە، برینی ساڕێژنەبووی جەستەی نیشتمانە

ليست هناك تعليقات



سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا له‌یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه‌ برینی ساڕێژنه‌بوی جه‌سته‌ی نیشتمانه‌، نه‌كۆن ده‌بێت، نه‌ ئازاری ده‌بڕێته‌وه‌، با خزمه‌تكردنی له‌ دروشمه‌وه‌ ببێته‌ كردار.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه‌ برینی ساڕێژنه‌بوی جه‌سته‌ی نیشتمانه‌، نه‌كۆن ده‌بێت، نه‌ ئازاری ده‌بڕێته‌وه‌".
هه‌ڵه‌بجه‌ گوڵی سوری سه‌رسنگی كوردستان، تۆماری مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی عێراق و مرۆڤایه‌تییه‌، ده‌یسه‌لمێنێت زوڵم ناچێته‌سه‌ر و تاوانكارانیش هه‌ر ده‌بێت به‌ سزا بگه‌ن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵه‌بجه‌ گوڵی سوری سه‌رسنگی كوردستان، تۆماری مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی عێراق و مرۆڤایه‌تییه‌، ده‌یسه‌لمێنێت زوڵم ناچێته‌سه‌ر و تاوانكارانیش هه‌ر ده‌بێت به‌ سزا بگه‌ن، هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی ناو دڵمانه‌، با خزمه‌تكردنی له‌ دروشمه‌وه‌ بێته‌ كردار.

33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژی ‌16-3-1988 ڕژێمی‌ به‌عس به‌چه‌كی‌ كیمیایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبون و هه‌زارانی‌ تریش بریندراربون.

دوای‌ تێپه‌ڕبونی‌ 33 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌دا تائێستا ئاسه‌واری‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌سه‌ر ژماریه‌ك له‌ برینداره‌كانه‌وه‌ ماوه‌و تائێستا ژماریه‌ك منداڵی‌ بێسه‌رو شوێن نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif