نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیارێکی کازمی دەکات

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی کازمی دەکات لە دیاریکردنی ٦ی ئادار ئازاروەکو رۆژی نیشتمانیی لێبووردەیی و پێكەوەژیان لە عیراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:" "پێشوازی لە دیاریکردنی شەشی ئازار وەکو رۆژی نیشتمانیی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە عێراق لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عیراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی دەکەم".

دەشڵێت:"سەردانی مێژوویی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە". 

ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەبۆنەی دیدارە مێژوییەكەی هەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبوردەیی، سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی و قەداسەتی پاپا فرەنسیس، هەروەها دیداری ئاینەكان لە شاری ئوری مێژویی، ناودێركردنی ڕۆژی شەشی ئازاری هەموو ساڵێك بە "ڕۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان"، ڕادەگەیەنین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif