ئەمریکا: حوسیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خاكی وڵاتانی دراوسێی

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە، بڕیاریدا دوو بەرپرسی باڵای سەربازی سه‌ر به‌ حوسیی شیعه‌ی یەمە بخاته‌ ناو لیستی سزاكانییه‌وه‌ کە وڵاتی ئێران‌ پاڵپشتیان ده‌كات.

خاتوو ئاندرا گاكی سه‌رۆكی كۆنترۆڵی دارایی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌ركام له‌ ئه‌حه‌سن ئه‌لحه‌مزی فره‌مانده‌ی هێزی ئاسمانی و مه‌نسور ئه‌لسه‌عدی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی حوسییه‌ شیعه‌كانی یه‌مه‌نیان خستووه‌ته‌ ناو لیستی ره‌شه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ده‌ستكێشیكردنیان له‌ دابینكردنی چه‌ك و چۆلی ئێرانی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و هێرشكردنه‌سه‌ر خاكی وڵاتانی درواوسێ و كه‌شتییه‌كانی وڵاتان له‌ ده‌ریا ئازه‌كاندا.

ئیداره‌ی جۆ بایدن زستانی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خراپیی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ یه‌مه‌ن، ناوی گرووپی ملیشیاكانی حوسی یه‌مه‌نی له‌ لیستی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌رهێناوه‌، به‌ڵام به‌ هۆی به‌رده‌ومبوونیان له‌ كاری تیرۆر، ناوی فه‌رمانده‌كانی ئه‌و گروپه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا دێلێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ دوای ئه‌و بڕیاره‌، ئیداره‌ی جۆ بایدن سزا بخاته‌ سه‌ر دوو فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.

خاتو گاكی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی حوسییه‌كان به‌و پێیه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حوسییه‌كان بوونه‌ته‌ هۆی زیان و ئازار گه‌یاندن به‌ گه‌لی یه‌مه‌ن.

راشیگه‌یاند: حوسیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌دیهاتنی ئامانجی ئێران‌ بۆ ناسه‌قامگیر كردنی ناوچه‌كه، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی دراوسێی یه‌مه‌ن و كه‌شتیی وڵاتان له‌ ناو ده‌ریا ئازاده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق