عه‌لی قه‌ره‌داغی: قودس سەرلەنوێ بە ئازادی‌ شاد دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

عەلی‌ قەرەداغی‌، ئەمینداری‌ گشتیی‌ یەكێتی‌ زانایانی‌ موسڵمانانی‌ جیهان رایگەیاند، قودس سەرلەنوێ بە ئازادی‌ شاد دەبێتەوە.

عه‌لی قەرەداغی‌، لە میانی‌ بەشداریكردنی‌ لە كۆڕبەندێک كە لە چوارچێوەی‌ چالاكییەكانی‌ "هەفتەی‌ قودسی‌ جیهانی‌" كە بە شێوەی‌ سەرهێڵ و بەشداربوونی‌ چەندین دامەزراوەی‌ جیاجیای‌ جیهانی‌ كه‌له‌ رۆژانی 8 بۆ 14ی ئازار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی‌ پێشكەشكرد.

ئەمینداری‌ گشتیی‌ یەكێتی‌ زانایانی‌ موسڵمانانی‌ جیهان رایگەیاند: داوایان لە زانا موسڵمانەكان كردووە كە سەرلەنوێ دۆزی‌ قودس و فەڵەستین لە رووحی‌ مرۆڤەكان ببوژێننەوە و جیهانی‌ ئیسلامی‌ ئاراستەی‌ یەكبوون، كاركردن، بەرهەمهێنانی‌ زانیاری‌ و مانەوە لەسەر پابەندبوون بە قورئانی‌ پیرۆز بكەن.

عەلی‌ قەرەداغی‌، ئاماژەی‌ بەوەش كرد، كە سەركەوتنەكەی‌ سەڵاحەددینی‌ ئەیووبی‌ دووبارە دەبێتەوە و قودس سەرلەنوێ بە ئازادی‌ شاد دەبێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق