
دەقی ڕاگەیەنراوەكە
ڕاگەیەنراوی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی)سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ هینانە ئارای یەكڕیزی نیشتمانی
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
پارت و لایەنەسیاسیە تێكۆشەرەكانی كوردستان
هەوڵی هێنانەكایەی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لەم قۆناغ و هەل و مەرجە هەستیارەی كەچارەنوسی گەلەكەمانی پێدا گوزەر دەكات ئەركی پربەرپرسیارێتی هەموو لایەكە ،پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێك دەكەین بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گفتوگۆ و یەكترقبوڵكردن و یەكخستنەوەی ماڵی كورد، بەجۆرێك هەموو هەوڵەكان بخرێتەگەڕ لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەل و نیشتمان ، هەر لایەكی سیاسی فاكتەرێكی بەهێزە بۆ پاراستنی یەكڕیزی و برایەتی نێوان گەلەكەمان ، بەو هیوایەی لە قۆناغێكی نوێی خەباتدا بەیەكگرتوویی هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆباشكردنی ژیان وگوزەرانی خەڵك و وە دەستهێنانی مافە دەستوری و نیشتمانی و نەتەوەیەكان ...
سەركەوتوبێت خەباتی ڕەوای گەلەكەمان .
ناوەندی باڵای
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
13 /3/ 20215
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق