ڤیدیۆ: هەژاری موکریانی کە هەواڵی کۆچی دوای بارزانی بیست، چی وت؟

ليست هناك تعليقات

 


هەژاری موکریانی، شاعیری گەورەی کورد، لە ڕۆژی کۆچی دوایی (مستەفا بارزانی)دا ٤٢ساڵ بەرلە ئێستا و لەهەمان ڕۆژدا  ١/٣/١٩٧٩، هەستی خۆی لە چەند دێڕێکی کورتدا دەردەبڕیت و دەنوسێت:

بارزانی پاڵەوانی کورد
هیوای پیر و جەوانی کورد
خەبەریان پێدام تۆ مردووی
بە دیمەن لەبەرچاو ون بووی
من دەزانم تۆ نامری
تۆ لە مردن بەهێز تری.

دەنگی هەژاری موکریانی لە ڕۆژی بیستنی هەواڵی کۆچی دوای بارزانیدا




هەژاری موکریانی

عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی» کوڕی حاجی مەلا محەممەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد لە دایک بووە و بە لاویەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونە تەرەغە. لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە مەکتەبخانەکاندا و لە بە دەست چەند کەس لە مامۆستا ئایینییەکان، دەرسی گولستان و بووستانی سەعدی خوێندوە. بەڵام بەپێی ئەو شتەی کە لە چێشتی مجێوردا باسی دەکات، دەستکەوتێکی زۆر کەمی بووە. باوکی ھەژار کەسایەتییەکی خوێندەوار بووە و زانیویەتی بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت، ھەر ئەمەش ھانی داوە کە کوڕەکەی خۆی (ھەژار) ھەر لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە ئاشنا بە خوێندنەوە و نووسین بکات و دواتریش بینێرێتە مەکتەب و حوجرە. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە ھۆنراوە وتن کردووە و ھۆنراوەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif