وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئه‌مه‌ریكا مووچه‌ی لیوای 12ـی ڕاگرتووه‌

ليست هناك تعليقات

جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتی، تا ئێسته‌ ئه‌مه‌ریكا سێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خه‌رج نه‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مووچه‌ش بێت، مووچه‌ی لیوای 12 نادرێت، چونكه‌ ڕایگرتووه‌ و ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ی دێت ئه‌وان ناگرێته‌وه‌.

لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگە‌یاند، ئه‌مه‌ریكا سێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دواخستووه‌، ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ش بنێرێ و به‌ لیوا ھاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بدات، لیوای 12ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ ناگرێته‌وه‌.

ڕوونی كرده‌وه‌، گوایه‌ ئه‌و لیوایه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ناهیی ئه‌مه‌ریكا ده‌رنه‌چوون، له‌به‌رئه‌وه‌ش ھه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ھه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك بكرێت و ده‌رنه‌چن، مووچه‌یان پێ نادرێت.

لیوا قاره‌مان كه‌مال گوتیشی، ده‌مێكه‌ مووچه‌ی لیوای 12 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ راگیراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بێت ھۆكاره‌كه‌ی دیاری بكات.

مووچه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ پێویست بوو ھاوكارییه‌كانیان 10 رۆژ له‌مه‌وپێش بگات، تا ئێسته‌ نه‌گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ھه‌فته‌ی ڕابردوو نووسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ تا مووچه‌ به‌و لیوایانه‌ بدرێت كه‌ تا ئێسته‌ ئه‌مه‌ریكا مووچه‌ی پێ نه‌داون.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیوا قاره‌مان گوتی: ئێمه‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ك به‌و لیوایانه‌ بدرێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا مووچه‌یان نانێرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق