د.جوتیار عادل: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌م زووانه‌ بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ

ليست هناك تعليقات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حكوومه‌تی فیدراڵ بەردەوامن و دڵنیام ده‌گه‌یه‌نه‌ رێککەوتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی لە دواین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان هەرێم و حكوومه‌تی فیدراڵ کرد سەبارەت بە پرسی بودجە رایگه‌یاند: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە دەستورییەکان جێبەجێ دەکات و لە پرسی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا جددیە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند: گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و لە
کەشێکی ئیجابیدا بەڕێوەدەچێت و ئومێدمان وایە و دڵنیاین لەوەی بگەین بە رێککەوتن.

د.جوتیار عادل راشیگەیاند: بڕوامان بەوەیە کە بودجەی فیدراڵی دادپەروەرانە دابەشبکرێت و بۆ ئەوەش، ئێمە لای خۆمانەوە ئەرکەکانی خۆمان ئەنجامداوە.

د.جوتیار عادل گوتیشی: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌م زووانه‌ بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ.

هه‌ر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیدا د.جوتیارعادل، سەبارەت بە پرۆژە یاساى بودجەى هەرێمى کوردستانیش رایگەیاند: زۆربەى وەزارەتەکان داتاى خەرجى و داهاتەکانیان ئامادەکردوە، پێدەچێت لە ماوەى (10) رۆژى داهاتوودا پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان ئامادە بکرێت و ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق