تاوەری تەندورستی سمارت دەیەوێت ببێتە نێودەوڵەتی

ليست هناك تعليقات



تاوەری تەندروستی سمارت، دەیەوێت لە نەخۆشخانەیەكی نێوخۆیی و ناوچەییەوە ببێتە تاوەرێكی تەندروستی نێو دەوڵەتی، بۆ ئەو مەبەستەش سەنتەری توێژینەوەی سمارت ڕایگەیاند: توانیمان دەیان توێژینەوەی زانستی و پزیشکی بەرهەم بهێنین و لە ئاستێکی جیهانیدا بڵاویان بکەینەوە

دەقی نوسینەكەی تاوەری تەندروستی سمارت

سەنتەری توێژینەوەی تاوەری تەندروستی سمارت و هەنگاوێک بۆ بەنێودەوڵەتی بوون

تاوەری تەندروستی سمارت لەو ماوە کورتەی کارکردنیدا توانیویەتی بەشداری بەرەوپێشبردنی زانستی پزیشکی جیهان بکات، دەیان توێژینەوەی زانستی و پزیشکی بەرهەم بهێنێت و لە ئاستێکی جیهانیدا بڵاویان بکاتەوە وە پاشخانی زانستی پزیشکی جیهان بەرەوپێش ببات. 

سەنتەری توێژینەوەی سمارت ڕەچاوی ڕوانینی تاوەری تەندروستی سمارت دەکات بۆ بوون بە نەخۆشخانەیەکی نێودەوڵەتی بەناوبانگ وە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش، لەم سۆنگایەوە سەنتەری توێژینەوەی سمارت بەرەو ئەم ئامانجانە کار دەکات: 

١- بڵاوکردنەوەی داتاکانی نەخۆشخانە بۆ بەشداریکردن لە بەرەو پێشبردنی زانستی پزیشکی و تەندروستی.

٢- دابینکردنی ڕێنموونی پەروەردەیی و پیشەیی سەبارەت بە پراکتیزەکردنی توێژینەوە، وە نوسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە.

٣- ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی توێژینەوەی پزیشکی بەپێی بەرزترین ستانداردی زانستی لە بوارە پزیشکییەکاندا.

٤- ئەنجامدانی توێژینەوەی پێکەوەیی لەگەڵ دەزگا ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی بەرەوپێشبردن و پێشخستنی زانستی تەندروستی لە ناوچەکە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق