وەزارەتی کارەبا: پێوەری زیره‌ك، کۆنترۆڵی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە لە ھەر سەرپێچی و دەستکارییەک

ليست هناك تعليقات


سه‌باره‌ت به‌ به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ گشت هاوبه‌شه‌كانی هه‌رێم، وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند: زیاتر لە ٤٨٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا لە ھەرێم دانراوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەک تەواو بکرێت.

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند: بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بەردەوامە و، ھەموو پێداویستییەکانی سەرخستنی ئەو پڕۆژەیەش دابینکراوە، تا ئێستا ٤٨١ ھەزار پێوەری زیرەک لە سلێمانی و ھەولێر و گەرمیان بۆ ھاوبەشانی کارەبا دانراوە، بڕیاریشە تا کۆتایی ئەمساڵیش پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھەموو ھاوبەشانی کارەبا دابنرێت کە ملێۆنێک و ٥٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبایە.

وەزارەتی کارەبا ئاشكراكردووه‌، پێوەری زیرەک، یەکەکانی کارەبا بەپێی کات، واتا ھەموو كاتژمێرێك یاخود نیو كاتژمێر جارێک، یەکەکان تۆمار دەکات و لەرێگەی پەیوەندی و گەیاندنەوە بۆ ناو کۆمپانیا یان کۆنترۆڵی دەنێرێت، جگە لەوەش ھەموو وردەکارییەکی ھەر بەکارھێنەرێکی کارەبا تۆمار و چاودێریی دەکات، ئەو پێوەرە کۆنترۆڵی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە لە ھەر سەرپێچی و دەستکارییەک، کە ھاوبەشی کارەبا بیکات و کۆنترۆڵ دەتوانێت کارەباکەی ببڕێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif