داوا ده‌كرێت په‌له‌ بكرێت له‌ پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە مامۆستایان و قوتابیان

ليست هناك تعليقات

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشیوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا دەکات، په‌له‌ بكرێت له‌ پێدانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، بە مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و قوتابیان.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەران، نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، کاردانەوەی خراپ و مەترسیداری دەبێت، بەتایبەتی لە کەرتی پەروەردە و فێرکردن.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیازی کردووە، کاری لەپێشینەی وەزارەتی تەندروستی، پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بێت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و قوتابیان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق