کارمەندانی بەنداوی دوکان بایکۆتی دەوامیان کرد

ليست هناك تعليقات


بەھۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەکانیان کارمەندانی بەنداوی دوکان لە پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و گردبوونەوە.

ئەمرۆ سێشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢١، بەھۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەکانیان بۆ ماوەی چوار مانگ و ھەروەھا لێبرینی موچەکانیانەوە کارمەندانی بەنداوی دوکان بایکۆتی دەوامیان کرد و گردبوونەوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانیش بایکۆتیان کرد و داوای دابەشکردنی موچەکانیان دەکەن کە نزیکەی چوار ماگە موچەیان وەرنەگرتووە.

لە کاتێکدا فەرمانبەرانی دیکەی ھەرێم موچەی مانگی یەکیان وەرگرتووە بەڵام تا ئیستاش ئەو فەرمانگانەی سەر بەبەغدان موچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١یان وەرنەگرتوو لەگەڵ ئەوەشدا موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ یان وەرنەگرتووە.

لەکاتێکدا بەرێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پاسپۆرت لەگەڵ ھێزەکانی پاسەوانی سنور و کارمەندانی بەنداوەکان سەربە حکومەتی ناوەندین و مانگانە موچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە موچەکانیان دابەشناکرێت و بە لێبرینەوە دوای سێ مانگ موچەیان پێدەدرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردبوو، "سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەنداوەکانی ھەرێم و رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، "لە ئێستادا بەھۆی نەناردنی موچەی ئەو بەڕێوەبەراتیانە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ ھەمووان بە ھەمان میکانیزمی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif