جه‌مال كۆچه‌ر كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای 2021 ئاشكرا دەكات

ليست هناك تعليقات


لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایدەكات كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ یاسایی بوجه‌ی 2021 بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێته‌وه‌ وده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

لەمبارەیەوە د. جه‌مال كوچه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو وئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان چه‌ند هه‌مواركردنێك وپێداچوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می بۆ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی گشتی كردوه‌، وگوتی: بریار دان وپه‌سه‌ندكردنیشی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان راوه‌ستاوه‌.

د. جه‌مال كوچه‌ر وتیشی: پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ ودوای ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ حكومه‌ت ره‌وانه‌كراوه‌ له‌پێناو پێداچونه‌وه‌، وئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: حكومه‌تیش پێویستی به‌دوو رۆژه‌ یان زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ بكات ودواتر بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه‌ بكات تاوه‌كۆ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، كه‌پێده‌چێت ئه‌م پرسه‌ له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌ یان سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم شاند له‌دوای شاند بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ ده‌كات به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم نه‌كراوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق