سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

ليست هناك تعليقات


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٢/٧ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا.

دەقی پرسەنامەکە:

برای به‌ڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بەداخه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای خاڵی بەڕێزتانم پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو كەسایەتییه‌کی ناسراو و نیشتیمانپەروەری كوردستان و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیار و تێکۆشه‌ری شاری سلێمانی بوو، شوێن ده‌ستیان له‌ خه‌بات و تێکۆشان و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ ناوچه‌ی سلێمانی و سه‌رانسه‌ری کوردستان دیار و به‌رچاو بووه.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه ‌و هاوخە‌می خۆم به‌ جه‌نابت و ته‌واوی خانه‌واده‌ به‌رێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نم و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم، داواکارم له‌ یه‌زدانی مه‌زن ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت و گیانی خوالێخۆشبووش به‌ به‌هه‌شتی بەرین شاد بکات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق
٧ـی شوباتی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق