مامۆستا بەدەل بەرواری دادگایی دەکرێت

ليست هناك تعليقات


بەدەل بەروراری، مامۆستا و چالاکڤانی مەدەنیی دەڤەری بادینان، رۆژی 15ی ئەم مانگە لەگەڵ ژمارەیەک چالاکڤانی دیکە لە دادگایەکی شاری هەولێر دادگایی دەکرێن.

پارێزەر ئاسۆ هاشم، پارێزەری بەدەل بەرواری رایگەیاند، رۆژی 15-2-2021 بەدەل بەرواری دادگایی دەکرێت، بەڵام رەنگە دادگاییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

بە گوتەی ئاسۆ هاشم، بێجگە لە بەدەل بەرواری، 16 کەسی دیکەش دادگایی دەکرێن کە زۆربەیان رۆژنامەڤان و چالاکڤانی مەدەنین، پرۆسەی دادگاییکردنەکەشیان لە دادگای کەتنی دووی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-2-2021 ژمارەیەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان ویستیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارۆچکەی عەنکاوەی شاری هەولێر گردببنەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگەیان پێنەدرا.

رۆژی 15ی ئایاری 2020 واتە رۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەروارى، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانى سەرەکیى گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە دەستگیرکرا.

هەرچەندە بەدەل بەرواری یەکێک بوو لەو 14 کەسەی، کە دەبووایە لە کۆتایی مایسی رابردوو ئازادبکرێت، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان خرایەوە زیندانەوە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان - لقی دهۆک، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 مامۆستا و چالاکڤان و بەشداربووی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی لە دهۆک دەستگیرکراون و بەشێکیان دوای چەند کاژێرێک ئازادکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 50 کەس نادیارە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif