لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیەكی سنوردار دەستپێدەكاتەوە

ليست هناك تعليقات



لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لە 8 ئێوارە بۆ 5 بەیانی راگەیاندو لە پێنجشەممەى داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق، قەدەغەی هاتوچۆی بەشێوەیەكی سنوردار بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگەیەنێت، هاوكات قەدەغەکە کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان و دوکانەکانی میوەفرۆشی ناگرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: خوێندنی قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت، دانانی پرسە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، هەروەها تەواوی مزگەوت و حوسێنییەکان دادەخرێن و تەنها بۆ بانگدان دەکرێنەوە.

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا بڕیاریشیداوە بە قەدەغەکردنی سازدانی ئاهەنگ و داخستنی تەواوی هۆڵ و سەنتەرەکانی مەساج و سەنتەرەكانی جوانکاری بۆ ماوەی دوو هەفتە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق