پارتی رۆژی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاریکرد

ليست هناك تعليقات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ئایاری داھاتوودا کۆنگرەی حزبەکەی دەبەسترێت.

فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، " بریارمانداوە کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە ٢٦ی ئایاری داھاتوودا ببەسترێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا و سەرەتا ناوی پارتی دیموکراتی کورد بوو، دواتر لە کۆنگرەی سێیەم لە ٢٦ی یەکی ١٩٥٣ کە لە کەرکوک بەسترا ناوەکەی گۆردرا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق