خەزعەلی: پەلاماردەرانی ناوچەی سەوز ئاشكرادەكەین

ليست هناك تعليقات

ئەمینداری بزوتنەوەی ئەهلی حەق، باس لە دەستەبەركردنی چەند زانیارییەك دەكات كە “لە كاتی گونجاودا سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكەی سەر ناوچەی سەوز، ئاشكرایان دەكات”.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئەهلی حەقەوە بڵاوكرایەوە”بەردەوامبوونی بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز، وێڕای بڕیارە ڕوونەكانی دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی عیراقی، و بەو چۆنییەتە كە هەموو چەند مووشەكێك لە ناوچەكانی جێنیشتەجێی هاووڵاتیان دەكەونە خوارەوە بەبێ‌ ئەوەی قوربانیان لێبكەوێتەوە و زیان بە باڵیۆزخانەكان بكەوێت، زۆرێك دەگەیەننە ئەو ئاستەی نیشانەی سەرسوڕمان لەسەر ئەو لایەنانە دابنێن كە سود لەو كارە وەردەگرن”.

بە وتەی خەزعەلی”ئێمە زانیاریی تەواومان لایە لەو بارەیەوە، لە كاتی گونجاویشدا ئاشكرای دەیكەین”.

پێشتر ئەمیر موسەوی، دیپلۆماتكاری ئێرانی ڕایگەیاندبوو، لایەنی سێیەم لە پشت هێرشە مووشەكییەكانی هەولێر و ناوچەی سەوزەوەیە، ئامانج لەو كارانەش گوشارخستنە سەر ئیدارەی ئەمریكا، تا نەگەڕێتەوە بۆ ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif