تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە

ليست هناك تعليقات

 


تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە رۆژنامەناووسان و چالاكوانانی سزادراوی بادینان رایدەگەیەنن، بەشێوەیەكی فەرمی (لائیحەی تەمییز) پێشكەش بەدادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەن بەمەبەستی تانەدان لەبڕیارەكەی دادگای 2ی هەولێر لەبارەی سزادانی پێنج لەدەستگیركراوان بۆ ماوەی شەش ساڵ.

تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەكردووە، تەواوی ئەو بەیاننامەو راگەیەندراوانەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەبارەی سزادانی ئەو زیندانیكراوانە دەركراون، دەرخەری ئەوەن پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو سزادراوانەی بادینان لە رۆژی 16ی شوباتدا بەشێوەیەكی " عادیلانە" بەڕێوەنەچووە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەتەواوی بەیاننامەكاندا جەختكراوەتەوە لە جیاكردنەوەی هەرسێ دەسەڵاتی (یاسادانان- جێبەجێكردن و دادوەری( بەگشتی لەهەرێمی كوردستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif