میدیاو بەرپرسیارێتیە گەورەکە

ليست هناك تعليقات


مەریوان جبار- ڕۆژنامەنووس
-
وەک لای هەموان ئاشکرایە میدیا وەک ئامرازێکی گرنگی جیهانی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە خێرا گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداو زانیارییە کان جا بەهەر چەشن و جۆرێک بن ئەوەی لێرەدا گرنگە کە دەبێت هەموو ئەوانەی لەم نێوەندەدا ڕۆڵ دەگێڕن بیزانن ئەوەیە کە گرنگ نیە هەمو شتێک بگوێزیتەوەو پەخش بکەیت بەڵکو گرنگە بزانی چی دەگوێزیتەوە و چی پەخش دەکەیت ،لێرە دا ئەو خاڵە گرنگەی کە میدیاکارو دەزگای میدیایی پرۆفیشناڵ جیادەکاتەوە لە میدیاکار و دەزگای بەناو ڕاگەیاندن( هەست کردن بە بەرپرسیارێتیە!)

ڕەنگە کەم بن ئەوانەی کە هەست بە بەرپرسیارێتی کاری میدیایی و ڕۆژنامەوانی بکەن لەکوردستان هەندێکیان بە هۆی نە شارەزاییان لە بوارەکەداو بێ ئاگابونیان لە ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە بە هۆی نابە رپرسیارێتیە وە دە خولقێنرێن و پاشخانەکانیان لە کۆمەڵگە وەدەر دەکەون، 

هەندێکی تریان بە مەبەست دەیانەوێت لە ژێر پاساوی گەیاندنی زانیاری و ڕووداوەکان وەک خۆی یان( موزدەحەقیەت) پێشێلی ئەم بابەتە گرنگ و هەستیارە بکەن، هەندێکیان لە بنەڕەتدا تێنەگەشتون لە گرنگی بەرپرسیارێتی میدیایی ، هەندێکی دی نایانەوێت تێبگەن!

هەر بۆیەلە ئێستادا دەبینین میدیا ڕۆڵی گەورەی هەیە لە درووستکردنی ئەو فۆبیا گەورەی لەسەر کۆمەڵگە و لێکترازانی زیاتری کۆمەڵگە هەیە کە بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و وڕەچاوکردنی ایجابیات و سلبیاتی بابەتەکان دێن و دەبنە سەرچاوەی وروژاندنی کۆمەڵێک بابەت و پرس کە جگە لە سەرقاڵ کردن و ئاشنا کردنی بەشێکی زۆری کۆمەڵگە بەو پرس وبابەتانە هیچ شتێکی دیکەی لێ سەوز نابێت، بەنمونە کار کردن لەسەر دیاری کردن و نیشاندانی( باڕوو یانە شەوانەکان!)یان (نیشاندان و دۆزینەوەی شوێنی ئەوکەسانەی هاوڕەگەز خوازن) تەداخول کردنی میدیا بەم جۆرە ڕاستەوخۆیەی ئێستا کە لە کوردستان دەی بینین جگە لە ئاشنا کردن و ئاشکراکردنی ئەم شوێنانە بە کۆمەڵگە هیچ دەرئەنجامێکی باش بەئاراستەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە نادات بەدەستەوە! کاری ڕاستە قینەی میدیاو میدیاکاری پرۆفیشناڵ قسە کردنە لەسەر کاریگەرییە خراپەکان وبەلارێداچونی یانە شەوانەکان و دیاردەی هاوڕەگەز خوازی نەک نیشاندانی شوێن و مکانەتیان! چونکە ئەگەرهاتوو لەنیشاندانی ئەم شوێنانەو اعلان کردنیان لەلایەن میدیاوە بەئاکامێکی باش نەگەشتین ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین کەسانێک کە ڕەنگە ئاشنای ئەم شوێنانە نەبوون و بێ ئاگابون لە هەبوونیان لە مەودا ببێتە پەناگەیەک بۆ تێر کردنی حەزو و ئارەزوی بەشێکی کۆمەڵگە بە تایبەت گەنج و لاوە کانمان وە ببێتە سەرەتاو دەستپێکێک بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستابەس بە خەیاڵ بیریان لەم جێگایانە دەکردەوە هەر بۆیە لە کاتێکدا نەتوانرابەم هەنگاوە ڕێگری لە تەشەنەکردنی ئەو حاڵەت ودیاردانە بکەین ئەوا بە بێ خواست و ویستی دەزگاکە هەنگاوەکان دەچنە خانەی ڕێکلام و بانگەشە بەمەش لەجیاتی ئەوەی کۆمەڵگە لەم مەترسیانە دوور بخەینەوە کۆمەڵگە لە داڕمان و مەترسیەکان زیاتر نزیک دەکەینەوە و بەشێکی ئۆباڵەکەشی دەکە وێتە ئەستۆی ئەودەزگا میدیاییانە!!

بۆیە گرنگە بزانین ئەرکی ڕاستە قینەی میدیا چیەو زۆرباش لە بەرپرسیارێتی کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی تێ بگەین .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif