کەرتی وەبەرهێنان و قەبارەی گەورەیی گەندەڵی

ليست هناك تعليقات


لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی تەنها لە چوار چێوەیەکی تەسک و بچوکدا نیە، بەڵکو بە شێوازێکی بەرفراوان تەواوی کەرتەکانی گرتۆتەوە و هەندێك لەو گەندەڵیانەش بە یاسا ڕێکخراوە.

کەرت وەبەرهێنان یەکێكە لەو کەرتانەی کە قەبارەی گەندەڵی تێدا زۆر گەورەیە و چەندین سەرمایەداری ساختەی پێ هەڵتۆقین و گەورەترین سەرمایەی کۆمپانیاکانی حیزب و دەڵاڵەکانیانە

لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین کە ڕاپۆرتی تایبەت و وردی ڤیدیۆیی بکەین لەسەر گەندەڵی لە کەرتی وەبەر هێناندا، چۆن خەڵکێك وەك دەڵاڵ بازرگانی بە تەندەرەکانەوە کردوە، لە بری پێدانی زەوی بۆ کردنی بە تاوەری نیشتەجێبوون، چی بۆ دەڵاڵی کۆمپانیاکانی حیزب کراوە، لە پێناوچیدا بەبێ هیچ تێچوویەك هەندێك سەرمایەدار بوونەتە خاوەنی باڵەخانەی باڵا، ئەم مامەڵانە لەسەر حسابی کێن؟ کێ و کێ شەریکی ئەو بەهەدەردانی زەوی و تاڵانکردنەی موڵکی گشتین؟ پابەندی بە ڕێنماییەکانەوە تا چ ئاستێکە؟ ئەمانە و چەندین پرسیار و زانیاری ورد  بەم زوانە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif