فەیسبوک کاتژمێرێکی دەستی زیرەک دەخاتە بازاڕەوە

ليست هناك تعليقات



کۆمپانیای فەیسبووک لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کاتژمێرێکی دەستی زیرەکە کە بەکارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەیەوە نامەبگۆڕنەوە، هاوکات، چەند تایبەتمەندێتییەکی تایبەت بە دۆخی تەندروستی و توانای جەستەیی تێدایە.

ماڵپەڕی زی ئینفۆرمەیشن تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆجیا لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای فەیسبووک پلانی داناوە لە ساڵی ئایندەدا کاتژمێرە نوێیەکەی بخاتە بازاڕەوە و دەست بە فرۆشتنی بکات، بەمەش ئەو کۆمپانیایە دەچێتە بازاڕی رکابەریکردنی هەردوو کۆماپانیای ئەپڵ و هواوی کە دەستیان بەسەر بازاڕدا گرتووە.

کاتژمێرە نوێیەکەی فەیسبووک دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە تۆڕی ئێنتەرنێتەوە و ئەمەش دەرفەت دەدات بە بەکارهێنەرانی بتوانن نامە بگۆڕنەوە و پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری و ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تەندروستی و توانای جەستەییەوە بکەن.

فەیسبووک کۆمپانیایەکە لەبنەڕەتدا گرنگی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەدات، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا هاتووەتەناو بازاڕی بەرهەمهێنانی ئامێری تەکنەلۆژییەوە و سەرەتا ئامێری ئۆکیولس "واقیعی گریمانەیی" و ئامێری ڤیدیۆ چاتی بەرهەمهێنا.





 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif