دەرگاکانی قوتابخانەکان کرانەوە و خوێندن دەستیپێکردەوە

ليست هناك تعليقات

 


ئەمڕۆ ٧/٢/٢٠٢١ لە سەرجەم شاروو شارۆچکەکان دەرگاکانی خوێندن کرانەوە و خوێندکاران و مامۆستایان کردیانە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی خوێندن، کە بە هۆی ڕێکارە تەندروستیەکانەوە پرۆسەی خوێندن لە وادەی خۆی دواکەوت و وەرزی یەکەمی خوێندن دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی مانەوە

لە هەفتەی ڕابردووشدا ئەنجومەنەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە شاروو شارۆچکەکان کۆبوونەوە، بە نوێنەرایەتی سلێمانی و هەڵەبجە و کەلارو کفری و چەمچەماڵ و دەروازەی ڕاپەڕین، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتووگۆ و وتووێژ لە بارەی ڕەوشی پەروەردە و خراپی دۆخی مامۆستایان کرا، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وێرای تائکیدکردنەوە لە خراپی دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خراپی ڕەوشی پەروەردە، پێیان باشبوە کە ڕەوشی پەروەردە ڕێڕەوی ئاسایی خۆی وەربگرێتەوە بە ڕەچاوکردنی ڕێکاری تەندروستی و چارەسەرکردنی دۆخ و ژیانی مامۆستایان و مووچە لەوادەی خۆی کەلە ٣٠ ڕۆژ تێنەپەڕێت

بە هەمانشێوە لە کۆبوونەوەکەدا دڵنیایی درا کە خەباتی مەدەنی و میکانیزمەکانی ئەو خەباتە کاریگەری جدی هەیە و بایکۆت یەکێكە لە میکانیزمەکان و لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکیتر کاریگەریەکەی جیاوازە

شایەنی باسە دەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئەوەی ڕوونکردەوە کە مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ ڕاگەیاندنی بایکۆتدا نین و دەکرێت چاوەڕێی بەڵێنەکان بکرێت بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا موچە بگات ناوەندەکانی خوێندن، ئەوەشیان نەشاردەوە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان هەڵوێستیتریان دەبێت


                  کۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی شاروو شارۆچکەکان ٣/٢/٢٠٢١

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif