وڵاتێکی ئەوروپا گیان لەدەستدانی 828 توشبووی کۆرۆنای لەرۆژێکدا راگەیاند

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، لەدوێنێوە 18262 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 828 توشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری رابری رابردودا بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا 3929835 (سێ ملیۆن و نۆسەد و بیست و نۆ هەزار و هەشت سەد و سی و پێنج) توشبوو لەوڵاتەدا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش تائێستا 112092 (سەد و دوازدە هەزار و نەوت و دوو) توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، بەراورد بە چەند رۆژی سەرەتای ئەم مانگە ژمارەی توشبووان بەرێژەیەکی سنوردار کەمیکردووە کە رۆژانی رابردوو ئامارەکان بەم شێوەیە بوون؛ 3ی شوبات 19202 توشبوو، 4ی شوبات 20634 توشبوو، 5ی شوبات 19114 توشبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif