د. هەڤاڵ ئەبوکر: هەموو لایەک پشتیوانی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەین

ليست هناك تعليقات


پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەموو لایەک پشتیوانی لامەرکەزی دارایی و ئیداریی و کارگێڕی دەکات، دەبێت لەسەر بنەمای ئەرک و بەرپرسیارییەتی دەسەڵاتەکان دابەشبکرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەمیانی بەڕێوەچونی "دیداری سلێمانی بۆ لامەرکەزییەت" رایگەیاند، هەموو لایەک پشتیوانی لە لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی و ئیداریی دەکەن، بۆئەوەی داهات و دەسەڵات لەسەر بنەمای ئەرک و بەرپرسیارییەتی دابەشبکرێت، بەپێی تایبەتمەندی یەکە کارگێڕی و ناوچەکان سود لەو سەرمایە مرۆیی و سروشتییە وەربگیرێت، کە هەرێمی کوردستان هەیە.

وتیشی، پەیڕەوکردنی سیستەمی لامەرکەزی دەتوانێت پێگە و هەیکەلی حکومەتی هەرێمی کوردسیان بەهێزتر بکات و ئامادەیی دامودەزگاکان وهاوڵاتیان لە سیستەمی حکومڕانیدا پتەوتر بکات.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، پێویستە لامەرکەزییەت بە جۆرێک بێت حکومەت لە رێگەی وەزارەتەکانەوە دەسەڵاتەکان شۆڕبکاتەوە، خۆی لە روی سیاسی و ئەمنی و سەربازییەوە چاودێر بێت بەسەر جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکانەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت: جێبەجێکردنی دەسەڵاتی لامەرکەزی لەناوخۆ و دەرەوە قەوارەی هەرێمی کوردستان پتەوتر دەکا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif