خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت

ليست هناك تعليقات


قائیمقامییەتی سلیمانی نرخی كارەبای مانگی یەكی مۆلیدە ئەهلییەكانی دیاریكرد كە لە نێوان 9 بۆ 11 هەزار دیناردایە و بۆ مانگی شوبات خشتەی كاركردنیشیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبووە وە بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ كە بەپێی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك سەعات بۆ یەك ئەمپێڕ37 دینار و 800 فلس دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی سلێمانی، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان 260 بۆ 300 سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 9 هەزار و 750 دینار بۆ 11 هەزارو 500 دیناردا دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیدەكانیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای مۆلیدە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی شوبات گۆڕدراوە بە جۆرێك بەیانیان لە سەعات 7 بۆ 8 و نیوەڕوان لە سەعات 12 بۆ سەعات یەكی شەو كارەبا دەدەن و دەبێت لەو ماوەیشی دیاریكراوە هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif