ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا دژی کودەتاکەی میانمارن

ليست هناك تعليقات


ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا، ناڕەزاییان دەربڕیوە بەرامبەر کودەتای لەشکری میانمار و داواش دەکەن ڕێبەرانی سیڤیلی وڵاتەکە ئازاد بکرێن.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "زۆر بە توندی سەرزەنشتی کودەتاکەی میانمار دەکەم و داوای ئازادکردنی هەموو ئەوانە دەکەم کە بە نایاسایی دەستگیرکراون لە ئاکامی ئەو هێرشانەی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کراونەتە سەریان.
چارلس مایکڵ، دەڵێت "دەبێت ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگیرێت و پێویستە پرۆسەی دیموکراسیش جێگیر بکرێتەوە."

ئۆرسولا ڤۆن دێر لیێن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپاش هەمان هەڵوێستی هەیە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە "دەبێت حکومەتی ڕەوای سیڤیلی بگەڕێندرێتەوە جێی خۆی."

جۆسپ بۆرێل، بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا دەنوسێت "گەلی میانمار دیموکراسی دەوێت و یەکێتی ئەوروپاش پشتیوانی گەلی میانمارە."

لەو ڕاگەیەندراوەیدا، بۆریل داواش دەکات "وین میانت سەرۆکی میانمار و ئۆن سان سوچی، ڕاوێژکاری وڵاتەکە و هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون، دەبێت دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێن."

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت "لەشکر، بیرەوەرییە ئازاربەخشەکانی دەیان ساڵی ڕابردوویان هێناوەتەوە سوێ، ئێمەش لەگەڵ هاوبەشە نێونەتەوەییەکانماندا لە پەیوەندیداین لەسەر ئەم دۆسێ قورسە بۆ دڵنیابوون لە وەڵامدانەوەیەکی گونجاو."

لەشکری میانمار، لە کودەتایەکی بێ خوێنڕشتن تیایدا، ئەمڕۆ دووشەممە کودەتای کردووە و ئۆن سان سوچی، ڕێبەری هەڵبژێردراوی وڵاتەکەی دەستگیر کردووە و هەروەها باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاندووە بۆ ماوەی یەک ساڵ.

لەشکری میانمار، ڕەوایی بەم کودەتایە داوە و وەک دەڵێت لە هەڵبژاردنەکەی مانگی یازدەی ڕابردوودا فێڵ و تەڵەکە کراوە. لەو هەڵبژاردنەدا، لایەنەکەی ئۆن سان سوچی، کۆمکاری نیشتمانی بۆ دیموکراسی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif