لێی جیابوویەوە و کرێی پێنج ساڵ ماڵ پاککردنەوەی لێ وەرگرت

ليست هناك تعليقات


ژن و مێردێکی چینی دوای چەندین ئاریشەو ناکۆکی نێوانیان لە دادگا کۆتایی بە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیان دەهێنن، بەڵام بەگوێرەی یاسایەکی نوێ لە چین، ژنەکە مافی ئەو چەند ساڵەی لە مێردەکەی وەردەگرێتەوە کە ماڵەکەی پاکک کردوەتەوە.

کاتێک ژن و مێردێک داوای جیابونەوەی هاوسەرگیریی پێشکەش دەکەن، هەرلایەکیان ئەگەر کەموکوڕی هەبوبێت لە ئەرکی ماڵدا، دەبێت کرێی ئەو چەند ساڵە بدەن کە پێکەوە ژیاون

لەسەرەتای ئەمساڵەوە یاسایەکی نوێ لە چین داندراوە کاتێک ژن و مێردێک داوای جیابونەوەی هاوسەرگیریی پێشکەش دەکەن، هەرلایەکیان ئەگەر کەموکوڕی هەبوبێت لە ئەرکی ماڵدا، دەبێت کرێی ئەو چەند ساڵە بدەن کە پێکەوە ژیاون، ئەو بەندە یاساییە بریتیە لە وەرگرتنەوەی ماف لە پاککردنەوەی ماڵ و خزمەت و بەخێوکردنی منداڵ.

کاتێک ژنەکە دایک یان باوکی مێردەکەی خزمەت بکات، لەکاتی جیابونەوەدا کرێی ئەو چەند مانگ یان ساڵە وەردەگرێت کە ئەو کارەی کردوە

جگەلەو سێ مەرجەی باسکرا، یەکێکی دیکەش لە مەرجەکان بەخێوکردنی کەسە بەتەمەنەکانی هاوسەرەکانە، بۆ نمونە کاتێک ژنەکە دایک یان باوکی مێردەکەی خزمەت بکات، لەکاتی جیابونەوەدا کرێی ئەو چەند مانگ یان ساڵە وەردەگرێت کە ئەو کارەی کردوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی بی بی سی، ئەو یاسایە لە چین کەمتر لە دو مانگە کاری پێدەکرێت.

لە چەند ڕۆژی رابردودا ژنێک لە دادگای پەکین سکاڵا لەسەر مێردەکەی تۆماردەکات، پاش جیابونەوە، دادگا بڕی (50 هەزار یوان) کە دەکاتە (7700) دۆلاری ئەمریکی لە پیاوەکە وەردەگرن بۆ ژنەکە، ئەوەش لە پای پێنج ساڵ پاککردنەوەی کەلوپەلی ئەو ناوماڵەی بۆ هاوسەرگیرییەکەیان پێکیانهێناوە.

ژنەکە ئاماژەی بەوە کردوە لەو کاتەوەی هاوسەرگیرییان کردوە هەمو کات بەتەنها ماڵەکەی پاک کردوەتەوە

ژنەکە لە دادگا ئاماژەی بەوە کردوە لەو کاتەوەی هاوسەرگیرییان کردوە هەمو کات بەتەنها ماڵەکەی پاک کردوەتەوەو خزمەتی منداڵەکەی کردوە، هەربۆیە دادگا کرێی ئەو چەند ساڵەی بۆ هەژمار کردوە.

ئەو ژنە ناوی وانگ-ەو لە ساڵی 2015ەوە لەگەڵ چێین هاوسەرگیریی کردوە، ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی کێشە خێزانییەکانیانەوە ناکۆکی کەوتوەتە نێوانیان، بەو هۆیەوە پیاوەکە داوای جیابونەوەی کردوە، هەربۆیە یاساکە بەو جۆرە دەیگرێتەوە.


زۆرێک لە خانمانی چین ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، چونکە پێیانوایە لەپای پێنج ساڵ خزمەتکردن ئەو بڕە پارەیە بۆ مافی ئەو ژنە کەمە

لەدوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، زۆرێک لە خانمانی چین، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتییان بەو بڕیارەی دادگا دەربڕیوە، چونکە پێیانوایە لەپای پێنج ساڵ خزمەتکردن ئەو بڕە پارەیە بۆ مافی ئەو ژنە کەمەو وەک ستەملێکراو ناوزەدیان کردوە.

دادگای پەکین کەیسەکەی لە بەرژەوەندی وانگ یەکلاکردوەتەوە، چێینی ناچارکردوە کە مانگانە بەبڕی دو هەزار یوان کە دەکاتە 300 دۆلار وەک خەرجی جیابونەوەکە بداتە ژنەکەی، ئەوە جگەلەوەی کرێی ئەو چەند ساڵەی کە ماڵەکەی خزمەتکردوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif