ئەوروپا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر ئێران دەردەبڕێت

ليست هناك تعليقات



یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بڕیاری ئێران بۆ سنووردارکردنی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەسەر بنکە ئەتۆمییەکانیەوە رادەگەیێنێت.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، ئەو بڕیارەی تاران وادەکات ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ مەبەستی ئاشتین.

یەکێتییەکە جەخت لە پابەندبوونی تەواوەتی و پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، ئەوان پێداگرن لەسەر کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستن و جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە.

هەروەها یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، "بەتەواوی بڕوامان وایە کە پێکەوە کارکردنی تەواو لەکاتی خۆیدا لەنێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، وەکو خۆی بە گرنگی ماوەتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە سرووشتی ئاشتییانەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران".

هاوکات داواش لە ئێران دەکات هەموو ئەو هەنگاوانەی بوەستێنێت کە دژی ناوەرۆکی رێککەوتننامەی ئەتۆمین.

یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت "ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە ئەو پرسانە پەیوەندییان بە کشانەوەی تاکلایەنانەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە و دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێرانەوە هەیە. وێڕای ئەم ئاستەنگە گەورانەی بەردەم رێککەوتنەکە، یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام بووە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و هەموو هەوڵێکی داوە بۆ پاراستنی رێککەوتنەکە".

یەکێتییەکە پێشوازی لەوە دەکات ئەمریکا بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنەکە و ئێرانیش بەتەواوی پێیەوە پابەندبێت. هەروەها دەشڵێت، "ئێمە بە هێزەوە پشتگیری لەو هەوڵە دیپلۆماسییانە دەکەین کە ئێستا دەدرێن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif