وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: به‌توندى روبه‌ڕوى ئێران ده‌بینه‌وه‌

ليست هناك تعليقات


‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" لێدوانه‌کانى ئێران له‌باره‌ى په‌ره‌پێدان وبه‌ده‌ستهێنانیى چه‌کى ئه‌تۆمى زۆر مه‌ترسیداره‌ و رێگریشى لێده‌که‌ین له‌ په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى".

‌ کریستیان جه‌یمز، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند:"به‌رده‌وامده‌بین له‌ هه‌وڵه‌کانمان بۆ رێگریکردن له‌ ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ک و موشه‌کى ئه‌تۆمى و په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی، چونکه‌ به‌ده‌ستهێنانى زۆر مه‌ترسیداره‌ و جیهان ده‌خاته‌ دۆخێکى نه‌خوازراوه‌وه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌توندى روبه‌ڕوى هه‌وڵه‌کانى ئێران ده‌بینه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ئه‌تۆم".

جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى رابردوودا رایگه‌یاندبوو که‌ وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سزاکانى سه‌ر ئێران هه‌ڵناگرێت و وه‌ک پێشمه‌رجێک بۆ دوباره‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردو وڵات. بایدن ئه‌وه‌شى دووپاتکردبوویه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ ئێران پێشتر پیتاندمى یۆرانیۆم رابگرێت، دواى ئه‌وه‌ سزا ئابورییه‌کانى سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق