بێستون هەورامی
بڵاوبونەوەی وێنەیەکی وەرزشکارانەی(نێچیرەڤان بارزانی)لە میدیا بیانی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا زۆر کۆمێنت و بابەتی با ش و توانجاوی بەدوای خۆیدا هێنا دەرکەوتنی سەرکردەی و ڵاتانی جیهان لەئەمڕۆدا بەهەرجۆرە ستایل و لەسەر هەر کار و ئەرکێک بەبەراورد لەگەڵ نیو سەدەی پێشوو نەک هەر سو نەت ، بەڵکو فەرزیشە چونکە دەرکەوتنی وێنەی سەرکردەکا ن بەهەریەک لەستایلی جلوبەرگی پیشەو کارێکەوە خۆی لە خۆیدا واتای پشتیوانی لەو ئاماژەیەو پێشکەوتنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی سەرکردەکانە ، بۆ ئەو جۆرە پیشەو کارە هەرچەندە ، دەرکەوتنی(نێچیرەڤان بارزانی)بەجلوبەرگی وە رزشیەوە وەک باڵاترین سەرکردەی هەرێمی کوردستان لەهە رێم و ئێراق و ناوچەکەدا کەم وێنەو یەکەمجارە هەمان واتا ی ئەو ئاماژانەی سەرەوەو هەروەها ڕەچە شکێنی داخراوی سەرکردەکانی هەرێم و ئێراق و ناوچەکەیە بەڕوی کۆمەڵگای خۆیان و جیهان و لەهەمانکاتدا پەیامێکی گرنگە بۆ سەرکردە کانی داهاتوی هەمان ئاماژە ..!؟.
دەرکەوتنی(نێچیرەڤان بارزانی)بەجلوبەرگی وەرزشکاریەوە لەهۆڵێکی بەرزکردنەوەی قورسایی بەتەنها بەجیاواز لەواتای نیشاندانی پەیامی ئاشتی و برایەتی وەرزشە بەتایبەت بۆ وە رزشکارانی ئەم بوارە لەهەمانکاتدا نیشاندانی هێزی تەنهایی سیاسیانەی خۆیەتی لەخۆڕاگری و تەسلیم نەبون بەهێزی بە رانبەرو هەمان پەیامی وەرزشی لەقەواغی گفتوگۆو دانوستا ن ، لەمەڕ چارەسەرکردنی ، پرسە کوردستانی و ئێراقیەکان (هەولێرو بەغدا)..!؟.
بۆیە ئەکرێ ئەم وێنە وەرزشکاریەی(نێچیرەڤان بارزانی)لەو دەمارگیریە حیزبیە دورمانبخاتەوەو بەچاوی پێشکەوتنی و ێنەی سەرکردەی وڵاتانی پێشکەوتوو کرانەوەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و لێیبڕوانین نەک پێچەوانەکەی و جنێوفرۆ شی .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق