ئەحمەد سەفار: زۆرینەی لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتن

ليست هناك تعليقات

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، زۆرینەی لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتن".

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"زۆرینەی لایەنە شیعەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، دەقەکەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای خەرجیی گواستنەوەی نەوت و حەقدەستی کۆمپانیاکان و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، ئەو نەوتەی دەمێنێتەوە رادەستی بەغدا بکرێت، بەم شێوەیە، هەر دەکاتە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە".

ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەو دەقە لە دەقەکەی حکومەت باشترە، چونکە لە دەقی حکومەتدا رادەستکردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل لەسەر هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، لە بەرامبەر پێدانی پشکی 12.67%، بەڵام لەو دەقە نوێیەدا ئەو بڕە دیارینەکراوە، ئەوەش واتای ئەوەیە، ئەوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە 250 هەزار بەرمیلیش کەمتر رادەستبکات".

وتیشی،"لایەنە شیعەکان چاوەڕێی شاندی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆئەوەی دانیشین و بە رێککەوتن ئەو دەقە بنووسرێتەوە".

ئەحمەد سەفار ئەوەشی خستووەتەڕوو،"چاوەڕێ دەکرێت دوای گەیشتن بە رێککەوتن، پەرلەمان چوارشەممە یان پێنجشەممە لەبارەی بودجە کۆببێتەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە شاندی هەرێم 15 جار چوونەتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا واژۆنەکراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif