ئێران رێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان ده‌دات سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی بکەنه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

دوای سەردانەکەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ تاران، ئێران ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ كه‌‌ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن و بیانپشکنن.

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئاشکرایان کرد هەردوولا رێککەوتوون بەشێوەیەکی کاتی و، تاوەکو سێ مانگی دیکە، رێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بدرێت، سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن و بیانپشکنن.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی راگەیێندراوەکەی بڵاوکردۆتەوە و جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌، ئێران بە تەواوی پابەندی رێککەوتنی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەبێت، لە رێگەی لێکتێگەیشتنێکی تەکنیکییەوە ئاژانسەکە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی چالاکییەکان بۆ سێ مانگی داهاتوو.

شاینی باسه‌، پەرلەمانی ئێران لە مانگی دیسەمبەری رابردوودا بە زۆرینەی دەنگ یاسایەکی تێپەڕاند و بەگوێرەی ئەو یاسایە، دەبێت ئێران سەردانی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی سنوورداربکات و تەنانەت رێگەش نەدات کامێرا چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بنکە ئەتۆمییەکان دابندرێن، تاوەکو ئەوکاتەی سزاکانی سەر بانک و نەوتی ئێران هەڵدەگیرێن.

بەڵام دوای سەردانەکەی رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ تاران، هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئاماژەیان بەوە کردووە، لە دوای 23ی مانگیش چوونی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت و تاوەکو سێ مانگی دیکە کار بەم لێکتێگەیشتنە نوێیە دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif