کارەباى سلێمانى لەبارەى لێخۆشبونى قەرزەوە هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، لە ٢٨ى ئەم مانگەدا لێخۆشبوونى ١٠% قه‌رزى كاره‌با كۆتایی دێت.

عەبدولقادر فه‌ره‌ج لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، "ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە،‌ کە رۆژى ٢٨ی ئەم مانگە، لێخۆشبوونی له‌ ١٠% كۆتایی دێت و له‌ رۆژى دووشەممە ١ی مانگی داهاتوو، رێژەی لێخۆشبوون ده‌بێت به‌ رێژەى لە ٥%."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌هۆى گۆڕانكارى له‌ نرخى كاره‌با ته‌نیا مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ین."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لەماوەى رابردوودا حکومەتى هەرێمى کوردستان چوار جار ماوەى وەرگرتنەوەى قەرزى بەشێوەى لێخۆشبوون راگەیاندبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif