بایدن لە پەسەندکردنی پلانی ئابووریدا ئەم داوایە دەکات

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری لەسەر رەوشی ئابووریی ئەمریکا لەگەڵ پارێزگاران و سەرۆکی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و داوایان کرد لە پەسندکردنی پلانی هاندانی ئابووریدا دوودڵی نەکرێت.

جۆ بایدن و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەرێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوەچوو، داوای لە پارێزگارەکان کرد کە بیروڕای خۆیان لەبارەی پلانی هاندانی ئابووریی بە 1.9 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی بخەنەڕوو.

بەپێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، چەندین ساڵ کاتی دەوێت تاوەکو بازاڕی کاری ئەمریکا بگەڕێتەوە دۆخی پێش کۆرۆنا و لە سستی رزگاری ببێت.

هەروەها بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە جگە لە دابەشکردنی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا کە دەبێت خێراتر ببن، دەبێت سیاسەتی گونجاوی حکومەت و هاندانی پێویست لەلایەن بەرپرسانی ئابووریی ئەمریکاوە دابنرێت بۆ ئەوەی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر ببنەوە.

جێرێمی پۆڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە یانەی ئابووریی نیۆیۆرک رایگەیاند رێژەی بێکاریی راستەقینە لە ئەمریکا لە 10٪ نزیکە.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە رێژەی بێکاری لە مانگی شوباتدا زیاتر لە رێژەی بێکارییە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کە بە 6.3% رایانگەیاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif