دیموکراسی خاڵی هاوبەشی(نێچیرەڤان بارزانی و جۆ بایدن)

ليست هناك تعليقات


بێستون هەورامی .

لەهەفتەی ڕابردودا(جۆبایدن)ی سەرۆکی ئەمەریکا کارنامەی کابینەکەی بەچەند خاڵگەڵێک بۆ چوار ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند و ئەم ئاماژەیەش جۆرێک لەجوڵەی دیبلۆماسی و ئامادەکاری بۆ چۆنیەتی پێشەوەچونی پەیوەندی ، وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش ..!؟.

یەکێک لەوخاڵانەی لەکارنامەی(جۆ بایدن)جەختی لێکراوەتە وە بۆ وڵاتانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەمەریکا بەپشتیوا نی وڵاتانی ئەوروپاو ڕێکخراوە جیهانی کیشوەریەکانی وەک (نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا)وهتد...هەوڵی بەر جەستەبونی دەدات بەتایبەت لەدوای ڕوخاندنی یەکێتی سۆ ڤیەتەوە ، هەوڵی پەرەسەندنی دیموکراسی و گفتوگۆو دانو ستان بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆسکاو لەمێژینەکان دەدات.

هەرچەند پرسی(دیموکراسی)لای ڕژێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناو ین پرسێکی قورس و ئاڵۆسکاوی قبوڵ نەکراوەو لەچەند سا ڵی بەر لەبەهاری عەرەبی لەوڵاتانی عەرەبیدا باسکردن لەدە ستاو دەستکردنی دەسەڵات سزای توندی هەبوو ، بەڵکو: شۆ فێری و دەنگدان و خۆ بەربژێرکردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاو (نیشتمانی پەرلەمان)وبونی ڕێکخراوێکی تایبەت بەپاراستنی مافەکانی ئافرەت وهتد...قەدەغەبون ..!؟.

لەکاتێکدا کۆی ئەم ئەماژانە ، لەسێ خولی سەرۆک وەزیرانی کابینەی(نێچیرەڤان بارزانی)دا دور لەهەموو جیاوازیێکی نە تەوەیی و ئاینی و ڕەگەزی و ناوچەگەریی و شاروشارچیەتی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و ئەمڕۆش لەسەرۆ کایەتی دوو ساڵی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا ، گەلێگ هەنگاو جوڵەو وێنەی ناوازەی بەهاوشێوەی سەرکردەی وڵاتا نی پێشکەوتوو لەڕوی دیموراسی وئازادی ڕادەربڕین لەمیدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە کەئەتوانم بڵێم ، تاهەنوکە هیچ سەرکردەیەکی وڵاتانی ناوچەکە بەهەرسێ نەتەوەی(عە رەب تورک فارس)ەوە ، لەم شێوە جوڵەو وێنانەیان بڵاونەکر دووەتەوە ، کەتاعبیرە لەوکرانەوە دیموکراسیەی تەریبی سیا سەتی ئەمڕۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کارنامەکەی کابینەکەی (جۆ بایدن)بۆ چوار ساڵی داهاتوبێ بۆ جیهان ڕۆژهەڵاتی ناو ین و ئەم ئاماژەیە لەلایەکی دیکە وە پێماندەڵێ : دیموکراسی و گفتوگۆو دانوستان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان خاڵی هاو بەشی(نێچیرەڤان بارزانی و جۆ بایدن)ە ..!!.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif