علی حسین: لایەنی سێیەمی نێودەوڵەتی لە دانوستاکانی هەولێر و بەغدا بەشداربێت

ليست هناك تعليقات


بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و نیشتمانییەکانی پارتی رایگەیاند، بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم حکومەتی عێراق بڕیاربەدەست نییە. دەشڵێت، بەرنامە هەیە لایەنی سێیەمی نێودەوڵەتی لە دانوستاکانی هەولێر و بەغدا بەشداربێت.

عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و نیشتمانییەکانی پارتی لەبارەی دانوستانەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، ئێستا حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ هەرێم رێككه‌وتن بكات، به‌ڵام گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ناو په‌رله‌مان بەربەستی بۆ دروستده‌كرێت كه‌واته‌ حكومه‌ت بڕیاربه‌ده‌ست نییه‌.

بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و نیشتمانییەکانی پارتی باسی لەوەشکردووە، هەرێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستور ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌موو رێككه‌وتنێک، كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ک بێت، دەشڵێت، "هه‌وڵده‌ده‌ین به‌م دۆخه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگەینە‌ رێككه‌وتن و پێشبینیش ده‌کەم كاریگه‌ریی هه‌رێمییش له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ هه‌بێت".

راشیگەیاندووە،‌ "به‌رنامه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و له‌گه‌ڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و دنیای ده‌ره‌وه‌، كه‌ لایه‌نی سێیه‌م بهێنرێته‌ ناو گفتوگۆكان به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تا ببێته‌ شاهیدی ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ ئاماده‌ییان تێدایه‌ بۆ رێككه‌وتن".





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق