بۆچی یوئێن ستایشی نێچیرڤانی بارزانی کرد؟

ليست هناك تعليقات




تەنیا کوردی

سروشتی کورد وایە لە دۆخە سەختەکاندا ھەمیشە سیاسەت لەسەر رێڕەوی تەندروست دەکات، لە دەستپێشخەرییەکانی مام جەلال لە عێراقی نوێدا وەک سەرۆککۆمار، لە روانگەی سیاسەتی کوردستانی بۆ داھاتووی عێراقی نوێ لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی کە تا جێگیرکردنی فەلسەفەی ئەم قوتابخانەیە لە تەبایی و ئاشتی لەسەر دەستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وەک روانگەی ستانداردی دیپلۆماسی و خولقاندنی کەشێکی لەبار بۆ ھەڵدانی چەترێکی گەورە لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کە تەواوی حزبە سیاسییەکان بتوانن لە دەوری ئەم قوتابخانەیە کۆببنەوە، وەک ئەمڕۆ کە نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان لە عێراقی فیدڕاڵ، پلاسخارت کە پێزانینی یوئێنی بۆ ڕۆڵ و جوھدی سەرۆک نێچیرڤان لە بەرپاکردنی ئاشتی لە نێو ماڵی ھەرێمی کوردستان و ئەم تابلۆیەی کە لەسەرجەم ھێزە سیاسییەکانی کوردستانی لە چوارچێوە گرتووە، تا ڕۆڵی لە ئاشتەوایی نێوان ھەولێر و بەغدا ستایشی ئەم ڕۆڵەی نێچیرڤان بارزانی کرد، ئەمە روانگەیەکی جێگیرە کە کورد لە چوارچێوەی ستانداردی جیھانی پێوەرەکانی دیپلۆماسی و ھەنگاوەکانی خستووەتە ڕوو.

بۆ داھاتووی عێراقی نوێ کۆمەڵێک جوڵەی نوێ لەدایکدەبن، کە تێیدا ئەم روانگەیە روونەی ھەرێمی کوردستان دووبارە لە داڕشتنەوەی حوکمڕانی و شەراکەتدا وەک ھاوپەیمانێتی لە بەرەیەکی فراوان دەبێت، تا ئەو شوێنەی کە ترافیکێکی سیاسی لە عێراقدا پێویستە دابنرێت، بۆ ھەڵکردنی گڵۆپی سەوزی دیپلۆماسی کە کورد لە کوێی عێراقی نوێ دەبێ؟ 

ھەمان ئەم پرسیارانەی کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رابردوو بۆ عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یوئێن خستیەڕوو کە لە عێراقدا بنەمای فیدڕاڵی بوونی نەماوە و ئەم پرسیارەی ئەوکاتی سەرۆکی ھەرێم بۆ کۆمەڵگەی دەولی کاتێ نمونەی بە گەنجێکی کورد ھێنایەوە کە لەکوێی ئەم سەروەرییەی عێراقدا خۆی بدۆزێتەوە کە قوتی بڕدراوە، ھەمان شت بۆ فەرمانبەران و چینوتوێژەکان کە بەغدا مووچەیانی بڕیوون.

بۆیە لە عێراقی نوێدا، سەرجەمی ئەم یارییانەی

وەک شەترەنجێک لەگەڵ کورد کران، ئەو ھێزانەی ویستیان کورد لە پرۆسەی سیاسی کشومات بکەن و چاڵێکی سیاسیان بۆ کورد ھەڵکەند، دەرچوون لەنێو ئەم گەمەیەدا کارێکی ئاسان نەبوو، بەشێکی پێوەندی بە ژێرخانی ئاوەدانی ھەرێم ھەبوو لە ھەموو بوارەکاندا کە ھەرێم بە گەشەو پێشکەوتنێکی جیاواز پێش بەغدا کەوتبوو، بەشێکی پێوەندی بە شێوازی مامەڵەی راستەوخۆی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی جیھان ھەبوو لە شێوازی دیپلۆماسی و سیاسەتی حوکمڕانی لەگەڵ سەقامگیرییەکەی، بەشێکی پێوەندی بە ھەڵوەشانەوەی لێکتێگەیشتنی شەراکەتی راستەقینە ھەبوو لە عێراقدا، بەڵام ھەرچۆنێک بێت، نێچیرڤان بارزانی لە بەردەوامی لەگەڵ یوئێن و عێراق و وڵاتانی جیھان کە پێواندارن بە ھەرێم و عێراق، جارێکی دیکە دەرچەیەکی دۆزیەوە کە ئەمڕۆ لە بەدواداچوونی یوئێن و کارکردن لەسەر ئەم راشکاویەی سەرۆکی ھەرێم بێن و ستایشی ئەم ڕۆڵە بکەن و دەرگایەک بکەنەوە بۆ لێکتێگەیشتن.

کورد بەتایبەت پارتی لە ماوەی داھاتوو دەچێتە ھاوپەیمانێتییەکی تازە لەگەڵ جەمسەرەکانی بەھێزی سوونەو شیعە کە ئەم ھاوپەیمانێتییەش نازانرێ کە یەکێتی لەگەڵی دەبێ یان نا، بەڵام گرینگە ئەگەر بەیەکەوەش نەبن لە دوای ھەڵبژاردن بێنەوە سەر رێگەی یەکتر بۆ پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان، کە روونیشە ئەم ھەنگاوە ئەگەر بنرێ لە کەڤەری ئەم ھاوپەیمانێتییە خاڵێک ھەیە کە ئۆکسجینێک دەداتە قەوارەی یەکگرتووی ھەرێم لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ، کە جارێکی دیکە کورد بە بەھێزی لەسەر ستەیجی سیاسی عێراقدا بتوانێ کەناڵێکی پەخشی بەھێزی دیپلۆماسی بێ، لەگەڵ ھەندێ رووداوی نوێی ئیقلیمی کە لە داھاتووی نزیکدا یەخەی سیاسی ناوچەکە دەگرن، پێویستە لەم چەترەی لە سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵدراوە لەوێوە روانگەیەکی یەکگرتوو ببێتە خاڵێکی وەچەرخان بۆ ھەڵسانەوەی پێگەی سیاسی و ئابووری ھەرێم لە ناوچەکە دا.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif