پرۆسەی خوێندن لە خۆرهەڵاتدا

ليست هناك تعليقات



بەختیار علی
-
خودی پرۆسەی خوێندن لە خۆرهەڵاتدا هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی نامۆبوونی زانست لە ناو کۆی ستراکتوری ژیان و بیرکردنەوە و بەڕێوەبردندا، هەوڵێکە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ جەهل بۆ ناو خودی قوتابی، بۆ ناو تاکەکان خۆیان.

زمانحاڵی مامۆستا بە خوێندکارەکانی دەڵێت «ئێمە فێرتدەکەین»، لە کاتێکدا ئەم گوزارەیە تەنیا گوزارەیەکی دەمامکئاسای ئایدۆلۆژییە و گوزارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە «ئێمە ئامادەتدەکەین».

ئەوەی زانست وەک ئامانجی خوێندن دیاریدەکرێت، تەنیا گەمەیەکی ئایدۆلۆژییە تا قوتابی فێرنەبوونی خۆی، یان سوودوەرنەگرتنی لە زانست، یان نەبوونی بە سوبێکتی بیرکەرەوە بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ گرفتێک لە خۆیدا، بۆ کێشەیەک لە بەهرە و هزری خۆیدا، بێئەوەی ئەو ڕاستییە ببینێت کە لە سەرەتاوە لە ڕێگای دروستکردنی ئەلتەرناتیڤەکانی بیرکردنەوەوە، پرۆسەی بیرکردنەوە لە کۆی کایەکاندا یان تەواو ئیفلیجکراوە یاخود بێسوود و بێمانا و نامۆ کەوتۆتەوە.

وەک چۆن سیاسییەک کە هەڵبژاردن ڕادەگەێنێت، دەمامکێک بۆ دزی و ستەم و گەندەڵی دروستدەکات کە ناوی «شەرعییەتی دیموکراتییە»، لێرەشدا مامۆستای ئەکادیمی ئەو ڕاستییە دەشارێتەوە کە کایەی زانستی ئەکادیمی کە لەسەر «نەقڵ» بونیادنراوە نەوەک «عەقڵ»، لە جەوهەردا لەسەر بەرهەمهێنانی زانست و مەعریفەت دروست نەبووە، بەڵکو بۆ دروستکردنی دەمامک بۆ جەهل دامەزراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif