کەشتیی ڤایکینگی ئۆقیانوس دەست دەکاتەوە بە رزگارکردنی کۆچبەران

ليست هناك تعليقات

 



کەشتیی هاوکاریی ڤایکینگی ئۆقیانوس بۆ ماوەى ٥ مانگ لە ئیتالیا راگیرابوو و رێگای پێنەدەدرا هاوکارییەکانی بە کۆچبەران لە دەریای سپیی ناوەڕاست بگەیەنێت، بەڵام لە دوێنێوە دەستیکردوەتەوە بە گەیاندنی هاوکاری بە کۆچبەران.

کەشتیی ڤایکینگی ئۆقیانوس سەر بە رێکخراوی سۆس مەدیترانە (SOS Medîterrrane) یە و هەموو رۆژێک لەگەڵ تیمەکەیدا، کە پێکهاتوون لە ٢٢ کەسی شارەزای بواری تەندروستی و هاوکاریی مرۆیی، کار بۆ رزگارکردنی کۆچبەران لە دەریای سپیی ناوەڕاست دا دەکەن.

کەشتیی ڤایکینگی ئۆقیانوس لە ناوچەکانی نێوان تونس و لیبیا کاری بۆ گەیاندنی هاوکاری و رزگارکردنی کۆچبەران لە رووداوەکانی نقومبوون و خنکان دەکرد. ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لەو رێگەیەوە بەرەو ئەوروپا دەڕۆن و تووشی چەندین کارەسات دەبن، بۆیە رێکخراوی مرۆیی سۆس مەدیترانە و کەشتیی ڤایکینگی ئۆقیانوس و ژمارەیەکی تر لە کەشتییەکانی وەک ئالان و چاوی دەریا بڕیاریانداوە هاوکاریی مرۆیی بە کۆچبەرانی دەریای سپیی ناوەڕاست بگەیەنن.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا و لە کاتی پەڕینەوەى کۆچبەران لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا ١٢٠٠ کۆچبەر گیانیان لە دەستدا.

دوای ئەوەى کەشتیی سۆس مەدیتەرانە دەستی کارەکانی بۆ زرگارکردنی کۆچبەرانکرد، تەنها لە ساڵی ٢٠١٦دا ٣١ هەزار کۆچبەری رزگارکرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif